منداڵێکی کورد بە زوویی لەسێدارە دەدرێت

هەنگاو: محەمەد کەلهوڕ کە منداڵێکی کوردی خەڵکی پارێزگای لوڕستانە و لەکاتێکدا تەمنی ١٥ ساڵ بووە مامۆستایەکی خۆی کوشتووە، ئەگەری

٢٨ ڕێبەندان ٢٧١٨، ٢٠:٢٠

 

هەنگاو: محەمەد کەلهوڕ کە منداڵێکی کوردی خەڵکی پارێزگای لوڕستانە و لەکاتێکدا تەمنی ١٥ ساڵ بووە مامۆستایەکی خۆی کوشتووە، ئەگەری لەسێدارەدانی لەئارادایە و بڕیارە حوکمەکەی جێبەجێ بکرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، حەسەن ئاقاخانی، پارێزەری محەمەد کەلهوڕ لەبارەی کەیسەکەیەوە بە ڕۆژنامەی ”شەرق“ چاپی تارانی ڕاگەیاندووە کە ”بەداخەوە بە بنەماڵەی مەحمەدیان ڕاگەیاندووە کە حوکمەکەی بە زوویی جێبەجێ دەکرێت و ئەمەش نیگرانی زۆری لای ئێمە دروست کردووە.“

محەمەد کەلهوڕ خەڵکی شاری برووجێردی پارێزگای لوڕستانە کە پاییزی ٢٠١٤ لە کاتێکدا تەنیا ١٥ ساڵ تەمەنی هەبوو بە تۆمەتی کوشتنی مامۆستای فیزیکی خۆی دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئیرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەرەردا سەپێندرابوو.

ئەو مێرمنداڵە کوردە پاییزی ساڵی ٢٠١٤ دەستگیر  و لە ناوەندی چاکسازیی "خوڕەم ئاوا" ڕاگیرابوو و زستانی ساڵی ڕابردوو بۆ بەندیخانەی گەورەساڵانی بروجێرد گوازرایەوە.

دادگایی سەرەتایی محەممەدی بە ٣ ساڵ بەندکران و دانی (دیە) سزا دابوو کە دوای ناڕەزایی بنەماڵەی کوژراو، ئەم حوکمە هەڵوەشایەوە و سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

بە وتەی ئاغاجانی، بەپێی بەڵگەی پزیشکی محەمەد لەباری ئاوزەوە تەواو نیە و کۆمیسیۆنی پزیشکیش ئەوەی پشتڕاست کردووەتەوە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە