منداڵێکی ئیلامی خۆی کوشت، لە شەش مانگدا ١٣ منداڵ خۆیان کوشتووە

منداڵێکی ئیلامی خۆی کوشت، لە شەش مانگدا ١٣ منداڵ خۆیان کوشتووە

11:11 - 23 September 2018

 

هەنگاو: منداڵێکی خەڵکی ئیلام بە هۆی هەژاری و کێشەی ماڵییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە (٣١ی خەرمانانی ٢٧١٨ / ٢٢ی سێپتامبری ٢٠١٨)، منداڵێکی خەڵکی مەلەکشاهی ئیلام بە هۆی هەژاری و کێشەی ماڵییەوە هەوڵی خۆکوشتنی دا و لەئاکامدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو منداڵە بە ناوی ڕامین ئەبەکپوور تەمەنی ١٢ ساڵ و دانیشتووی گوندی ”مەلەک ئاوا“ سەر بە شاری مەلەکشاهی پارێزگای ئیلام بووە.

 و وەک باس کراوە  ڕامین لەڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری هەنگاو، لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا ١٣ منداڵی تەمەن ژێر ١٥ ساڵ لە کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.