موختار زارعی دوایی بانگهێشت کرانی بۆ دادگا، دەستبەسەر کرا

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی مەدەنی ناسراوی سنە، دوایی بانکهێشت کرانی بۆ دادگا، دەستبەسەر کرا.

٣٠ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١٤:٣٩

 

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی مەدەنی ناسراوی سنە، دوایی بانکهێشت کرانی بۆ دادگا، دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکجراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ئەمڕۆ شەممە (٣٠ پووشپەری ٢٧١٨/ ٢١ی ژوئیە ٢٠١٨) موختار زارعی یەکێک لە چالاکانی ناسراوی شاری سنە، دوایی بانگهێشت کرانی بۆ دادگای ئەم شارە، دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، موختار زارعی بە تۆمەتی بێرێزی بە ڕێبەری ئێران، تێكدانی بیر و ڕایی گشتی و پرۆپاگەندە دژی نیزام، دەستبەسەر کراوە.

موختار زارعی، لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو چەندین جار لە لایەن ناوەندە ئەمنیوەکانی حکوومەتی ئێران بانگهێشت و دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە