مێرمنداڵێکی مەهابادی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

هەنگاو: مێرمنداڵێکی مەهابادی خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

٤ ڕەزبەر ٢٧١٩، ١١:١٨

 

هەنگاو: مێرمنداڵێکی مەهابادی خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕەزبەری ٢٧١٩(٢٥ی سپتامبری ٢٠١٩)، مێرمنداڵێکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی “ڕامین نەبەردی” تەمەن ١٧ ساڵ خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو لاوە بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ٩ مانگی ڕابردوو لانیکەم ٢١ کوڕی تەمەن ژێر ١٨ ساڵ لە شارەکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هیناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە