مەرگی گوماناوی ژنێکی پەنابەری خەڵکی سنە لە ئانکارا

هەنگاو: ژنێکی خەڵکی سنە کە ماوەی سێ ساڵ بوو وەکوو پەنابەر لە ئانکارا نیشتەجێ بوو،

٩ ڕێبەندان ٢٧١٩، ١٣:٥٩

 

هەنگاو: ژنێکی خەڵکی سنە کە ماوەی سێ ساڵ بوو وەکوو پەنابەر لە ئانکارا نیشتەجێ بوو، بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەست داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٧ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ (٢٧ی ژانویەی ٢٠٢٠)، تەرمی ژنێکی پەنابەری خەڵکی سنە بە ناوی ”چنوور یونسی“ تەمەن ٣٧ ساڵ لە لێوارەکانی ئانتالیا دۆزراوەتەوە.  ناوبراو دانیشتووی شاری ئانکارای پایتەختی تورکیا بووە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە کە چنوور خۆی کوشتووە یان لەلایەن کەس یان کەسانێکی دیکەوە کوژراوە. بەڵام یەکێک لە نزیکانی ئەو ژنە جوانە ئەگەری کوژرانی ناوبراو بەهێز دەزانێت.

چنوور یونسی خاوەن بڕوانامەی ماستەری کۆمپیوتەر و کارگێڕی بووە و ماوەی سێ ساڵ بوو کە وەکوو پەنابەر ڕووی لە وڵاتی تورکیا کردبوو و لە ژێر چاوەدێری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان (UN) بووە.

تەرمی ئەو ژنە ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی ڕێبەندان بە فڕۆکە گەڕێندراوەتەوە بۆ تاران.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە