ژنکوژی؛ ڕاپۆرتێک لەسەر کوژرانی سەمیرا نووربەخش لە لایەن داواکارەکەیەوە لە کرماشان

١٤ بانەمەڕ ٢٧٢٥، ٢٠:٤٨

هەنگاو؛ یەکشەممە ۱۴ی بانەمەڕی ۲۷۲۵

ژنێکی تەمەن ۳۷ ساڵ بەناوی سەمیرا نووربەخش لە لایەن داواکارەکەیەوە بە بەکارھێنانی چەکی گەرم لە شاری کرماشان کوژرا. هۆکاری کوژرانی ناوبراو ڕەتکردنەوەی داوای هاوسەرگیریی بکوژەکەی بووە کە پاش کوشتنی سەمیرا هەڵاتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ۹ی شەوی شەممە ۱۳ی بانەمەڕی ۲۷۲۵ (۴ی مەی ۲۰۲۵)، سەمیرا نووربەخش، تەمەن ۳۷ ساڵ و خەڵکی کرماشان لە لایەن خوازبێنەکەی بە چەکی گەرم کوژرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەمیرا نووربەخش بەهۆی ڕەتکردنەوەی داوای هاوسەرگیریی خوازبێنەکەی کوژراوە.

بەوتەی ئەو سەرچاوە، بکوژ نزیک کاتژمێر ۹ی شەوی شەممە ئەو ژنە گەنجەی کوشتووە و دوای کوشتنی ناوبراو شوێنی ڕووداوەکەی بەجێ هێشتووە و تا ئێستا دەستبەسەر نەکراوە.

شایانی باسە کە سەمیرا نووربەخش پێشتر هاوسەرگیریی کردبوو و جیا ببۆوە و دایکی منداڵێک بوو.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە