ناڕەزایەتی پەنابەرانی کوردی کەمپی زاگربی کورواسی، ژنێکیان مانی لە خواردن گرتووە

هەنگاو: ژمارەیەک لە پەنابەرانی کورد لە یەکێک لە کەمپەکانی شاری زاگرب پایتەختی کورواسی بە نیسبەت دۆخی نالەباری خۆی

١ جۆزەردان ٢٧١٩، ٠٩:٠٩

 

هەنگاو: ژمارەیەک لە پەنابەرانی کورد لە یەکێک لە کەمپەکانی  شاری زاگرب پایتەختی کورواسی  بە نیسبەت دۆخی نالەباری خۆیان لەو کەمپەدا ناڕەزایەتییان نیشان دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ژمارەیەک لە پەنابەرانی کورد لە وڵاتی کورواسی بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە هەڵسووکەوتی نەشیاوی فەرمانبەران، سکۆریتییەکان و هەروەها بەرپرسانی کەمپی زاگرب و پێڕانەگیشتنی پزیشكی، دەروونی و تەنانەت دابین نەکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی منداڵان و ژنانی ئەو کەمپە ناڕەزایەتییان دەربڕی.

یەکێک لەو پەنابەرانە کە لەو ناڕەزایەتییەدا بەشداری کردووە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، محەمەد هوژەبری و هاوژینەکەی بەناوی شکوه کەریمی هاوڕێ  لەگەل منداڵە تەمەن ٤ ساڵەکەیان بە ناوی عەگید، کامیل ئازەریوون و هاوژینەکەی بەناوی ڕووناک شەریفی و دوو منداڵەکەیان بە ناوەکانی عەسەل تەمەن ١٢ ساڵ و ئارشام تەمەن ٧ ساڵ و دوو هاوولاتیی خەڵی شاری هەولێر بە ناوەکانی بەختەوەر حوسێن عەزیز تەمەن ٣٣ ساڵ و هۆگر ڕوستەم گەردی دەستیان داوەتە مانگرتن.

هۆگر ماوەی ١٠ مانگ بە بێ هیج هۆکار و بەڵگەیەک لە بەندیخانەی کرواسی بووە و لە کۆتاییدا بە سەلماندنی بێ تاوانی، ئازاد کراوە. بەخەتەوریش بە گوللە بریندار کراوە و دوای ئەوەیکە چارەسەری سەرەتایی بۆ کراوە گوازراوەتەوە بۆ کەمپ و تا ئێستا بۆ چاوەدێری رەوانەی نەخۆشخانە نەکراوە بە شێوەیەک کە لاقی چڵکی کردووە. هۆگر بە تەقەی ڕاوچیەکی خەڵکی کورواسی بریندار بووە و بەرپرسانی کەمپەکە پێیان ڕاگەیاندووە کە چوون ناسنامەی کورواسیت نیە ناتوانێ سکاڵای لەسەر تۆمار بکات.

بنەماڵەی هوژبەری و ئازەریون، لە چالاکانی مەدەنی و سیاسی کوردستانن کە بە هۆی گوشاری هێزە ئەمنیەکانی ئێران بە ناچاری زێدی خۆیان بە جێ هێشتووە.

شکوه کەریمی بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربرین بە بارودۆخیان مانی لە خواردن گرتووە و لە فیلمێکدا کە بۆ هەنگاوی ناردووە ڕایگەیاندووە :“تا ئەو کاتەی لەگەڵ نوێنەرێکی ناوەندە مافی مرۆڤیەکان بە تایبەت کە خەڵکی کرواسی نەبێت دیدار و وتووێژ نەکات، لە مانگرتنی خۆی بەردەوام دەبێت”.

بەرپرسانی کەمپەکە بە بنەماڵەکانیان ڕاگەیاندووە لەبەر ئەوەیکە ئێرانین، دەبێت ورگێری فارس قسەیان لەگەڵ بکات، بەڵام ئەمان لەسەر ئەوەیکە دەبێت لەگەڵ وەرگێری کورد قسە بکەن سورن، هەروەها تا ئێستا لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەشن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە