نۆهەمین کۆڵبەر لە نۆهەمین ڕۆژی ساڵی ٢٠١٩ دا بوو بە قوربانی

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار کرا.

١٩ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٢:٢٣

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی ڕۆژی جوارشەممە (١٩ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ٩ی ژانویەی ٢٠١٩)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی سنووری بانە تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار کراوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری بانە، ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە تەمەن ٤٠ ساڵەی ”حوسێن ڕەسووڵی ڕاگەیاندووە کە خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە.

ئوسێن خەڵکی گوندی چەپەرئاوای بانە بووە و بە هۆی بەرکەوتنی چەندین گوللە ئێسکی لاقی لە چەندین شوێنەوە تووشێ شکان هاتووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ٩ ڕۆژی ڕابردوودا ٩ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە سێ کەسیان گیانیان لە دەست داوە و ٦ کەسیان بریندار بوون.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە