نەوسوود/ کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران کوژرا

هەنگاو: کۆڵبەرێک لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی شارۆچکەی نەوسوود سەر بە شاری پاوە لە پارێزگای کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێز

٩ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ٠٩:٤٣


هەنگاو: کۆڵبەرێک لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی شارۆچکەی نەوسوود سەر بە شاری پاوە لە پارێزگای کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی سپای پاسداران کوژرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەر لەبەیانی ڕۆژی پینجشەممە ٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (٣٠ ژوئیەی ٢٠٢٠)، هێزەکانی سپای پاسداران لە کوێستانەکانی“ملە قەندی” شاری نەوسوود تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک کوژراوە.


هەواڵنێری هەنگاو لە شاری نەوسود ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی “وەزیر محەمەدی” تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی گوندی “حەشمیر” سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی ڕاگەیاندووە. وەزیر خێزاندار و باوکی منداڵێک بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و هەروەها ئەو وێنانەی کە دەست هەنگاو گەیشتووە، وەزیر هێزەکانی سپای پاسداران لە نزیکەوە تەقەیان لێ وەزیر کردووە و سەری ناوبراویان کردووەتە ئامانج.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە (٧ مانگ) لانیکەم ٢١ کۆڵبەر لە سنوورەکانی نەوسوود کوژراو و یان بریندار کراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە