هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە چارەنووسی نادیارە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە کە سەرەتای هاوین لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە، چارەنووسی نادیارە.

٢٤ ڕێبەندان ٢٧١٩، ١٦:٣٠

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە کە سەرەتای هاوین لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە، چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە بە ناوی ”عەبدولخالیق خەیاڵی“ ناسراو بە ”عەتا قۆخی“ کە ٧ مانگ پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەنەوە دەستبەسەر کراوە نادیارە و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی لەو پەیوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.

بە وتەی یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی خەیاڵی، ئەو بنەماڵەیە لە ماوەی ٧ مانگی ڕابردوودا بە هۆی ترس لەوەی کە کێشەیەک بۆ ناوبراو پێش نەیەت، ئەو هەواڵەیان میدایی نەکردووەتەوە.

عەبدولخالق خەیاڵی خێزاندار و باوکی چوار منداڵیشە و پێشتریش چەندین جار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە بانگ کراوە.

برایەکی ناوبراو بە ناوی ”لوقمان خەیاڵی“ ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لاقی بە سەختی بریندار کراوە.

 

 

.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە