هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە حوکمی سێ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە کە پێشتر پێشمەرگەی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران بووە، لەلایەن دەزگای دادوەریی ئ.

٦ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١٦:٥٨

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە کە پێشتر پێشمەرگەی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران بووە، لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر ڕەئیسی، حوکمی سێ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکراوی بە سەر هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارە بە ناوی ”موبین ئەڵڵاوەیسی“ سەپاندووە.

ئەو حوکمە بە بێ حزووری موبین و بە تۆمەتی هاوکاری و ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران بە سەر ناوبراودا سەپێندراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، موبین ئەڵڵاوەیسی پێشتر ماوەی یەک ساڵ پێشمەرگەی حیزبی کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بووە و مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو گەڕاوەتەوە بۆ ئێران.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە