هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە حوکمی ٣٠ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردس

٢٦ سەرماوەز ٢٧١٩، ١٠:٣٤

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، شەهریار ئۆسکوویی تەمەن ٤٢ ساڵ و خەڵکی سنە، لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە حوکمی ٣٠ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

شەهریار ئۆسکوویی پێشتر و لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی بە تۆمەتی هاوکاری ”حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران“ حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو. دوای ئەوەی ناوبراو تانەی لەو بڕیارە دابوو، پەروەندەی ناوبراو ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوە کرابوو.

بە پێی ئەو حوکمەی کە دەرچووە، شەهریار ئۆسکوویی دەبێ لەماوەی ڕۆژانی داهاتوودا بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی خۆی بە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە بناسێنێت.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە