هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا

هاووڵاتییەکی خەڵکی شارۆچکەی ناڵۆس سەر بە شاری شنۆ بە ناوی ئومێد مورادی ڕۆژی هەینی ١٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (٨ی جولای ٢٠٢٢) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی س

١٨ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ٠٨:٥٦


هەنگاو: شەممە ١٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی خەڵکی شارۆچکەی ناڵۆس سەر بە شاری شنۆ بە ناوی ئومێد مورادی ڕۆژی هەینی ١٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (٨ی جولای ٢٠٢٢) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی هەنگاو، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە نزیک گوندی قزناوێ و بەبێ پیشاندانی هەر جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری ئومێد مورادییان دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان سەرە ڕای دەستبەسەرکردنی ئومێد مورادی، دەستیان بە سەر مۆبایلی ناوبراودا گرتووە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی هەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئومێد مورادی و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لە بەر دەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە