هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە حوکمی بەندکرانی بسەردا سەپێندرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە و ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگیراوە.

٥ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١٢:٢٣

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە و ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگیراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوو (٢٧١٧)، هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە بە ناوی ”لوقمان باڵەکی“  کوڕی عەلی حوکمی ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

لوقمان باڵەکی دانیشتووی گوندی گەرگوولی نەغەدەیە و بە تۆمەتی هاوکاری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن دادگای ئەو شارەوە حوکمی بەسەردا سەپێندراوە کە هەتا ئێستا لە هیچ میدیایەک بڵاو نەکراوەتەوە.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لە نەغەدە ڕایگەیاند کە لوقمان لەسەرەتای بەهارەوە دەستبەسەر کراوە و ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ماوەی حوکمەکەی تێپەڕ دەکات.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە