هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار دەستبەسەر و بۆ بەندیخانە گوازرایەوە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار کە ماوەیەک پێش ئێستا لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، دەستبەسەر کرا.

٦ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ١٢:١٤

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار کە ماوەیەک پێش ئێستا لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕەشەممەی ٢٧٢٠ (٢٢ی فێوریەی ٢٠٢١)، هێزە ئەمنییەکانی پیرانشار هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “کەوپەڕ”یان بە ناوی “محەمەد مەنگووڕ کوردستانی”  دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی گواستوویانەتەوە بۆ بەندیخانە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کوردە دوای دەستبەسەر کران بۆ بەندیخانەی نەغەدە گوازراوەتەوە و ئێستا سزای سێ مانگ بەندکرانەکەی تێپەڕ دەکات.

محەمەد مەنگووڕی کوردستانی ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی بەفرانباری ٢٧٢٠ (١٨ی ژانویەی ٢٠٢١لەلایەن دادگای شۆڕشی پیرانشارەوە بە تۆمەتی لایەنگری لە حیزبی دێموکرات سزای ٣ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە