هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار دەستبەسەر و بۆ ئورمیە گوازرایەوە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە دەستبەسەر

٢٨ گەلاوێژ ٢٧٢١، ١٧:٠٤

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی شاری ئورمیە گوازراوەتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (١٦ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا لە پیرانشار هاووڵاتییەکیان بە ناوی ئیبراهیم عەلیزاده دەستبەسەر کردووە.

ئیبراهیم عەلیزاده خەڵکی گوندی تەرکەش بووە و بە بێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کراوە.

هەتا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیران و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئیبراهیم عەلیزاده نەزانراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە