هاووڵاتییەکی دیکە لە شنۆ دەستبەسەر کرا

هەنگاو: لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد لە شاری شنۆ، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی ئەو شارە لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کرا.

١١ خەرمانان ٢٧١٨، ٢٢:١٥

 

هەنگاو: لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد لە شاری شنۆ، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی ئەو شارە لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (١١ی خەرمانانی ٢٠١٧ / ٣ی سێپتامبری ٢٠١٨)، هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری شنۆ هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ”واحید خالید نژاد“ تەمەن ٢٥ ساڵ و کوڕی محەمەد ئەمین و دەستبەسەریان کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لەناوەندی ئاماری هەنگاو، لەماوەی ٣٠ مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٩٢ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شنۆ بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبە کوردستانییەکان دەستبەسەر کراون.

 

 

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە