هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی شنۆ دەستبەسەر کرا، لە یەک حەفتەدا ١٣ کەس دەستبەسەر کراون

هەنگاو: هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بە هەژمار کردنی ئەم حاڵەتە لە چەند ڕؤژی ڕابردوودا ٥ هاووڵاتیی .

١٤ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١٧:٤١

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بە هەژمار کردنی ئەم حاڵەتە لە چەند ڕؤژی ڕابردوودا ٥ هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارە دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی چوارشەممە (١٣ی پووشپەڕی ٢٧١٨ / ٤ی ژوئیەی ٢٠١٨)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ هێرشیان کردە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ”سابیر خەلیفە“ کوڕی ئیسماعیل و دەستبەسەریان کرد.

هەواڵنیری هەنگاو لە شنۆ ڕایگەیاند کە ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوزراوەتەوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ”هەنگاو“، لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا ١٣ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی شنۆ، کرماشان، پاوە، سنە، ئیلام، قوچان و بۆکان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە