هاووڵاتییەکی دەستبەسەر کراو لە تیکاب پاش پێڕاگەیاندنی تۆمەتەکەی بە بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری تیکاب لە پارێزگای ئورمیە کە سەرەتای مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ دەستەبەسەر کرابوو بە دا

٢٤ خەزەڵوەر ٢٧٢٠، ١٢:١٦

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری تیکاب لە پارێزگای ئورمیە کە سەرەتای مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ دەستەبەسەر کرابوو بە دانانی بارمتە و بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی دەستبەسەر کراوی خەڵکی تیکاب بە ناوی حوسێن شێرزاد، تەمەن ٢٧ ساڵ، لە پاش پێڕاگەیاندنی تۆمەتەکەی، بە دانانی بارمتە و بە شێوەیەکی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی میاندواو ئازاد بووە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حسێن شێرزاد لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە بە هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران (حدکا) تۆمەتبار کراوە.

حسێن شێرزاد ڕۆژی سێ شەممە، ٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (٢٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠) لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری تیکابەوە دەستبەسەر کرابوو. ئەم هاووڵاتییە کوردە، لە کاتی دەستبەسەر کرانیدا، کەوتبووە بەر لێدان و توندوتیژیی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە