هاووڵاتییەکی دەستبەسەر کراوی خەڵکی ئورمیە بۆ بەندیخانەی ئەو شارە گوازرایەوە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئورمیە کە نزیکەی سێ مانگ پێش لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر

٢٨ جۆزەردان ٢٧٢١، ١٣:٣٤

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئورمیە کە نزیکەی سێ مانگ پێش لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٧ی جۆزەردانی ٢٨٢١ (١٧ی ژوئەنی ٢٠٢١)، هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە بە ناوی “نائیب عەسکەری” دوای تەواوبوونی لێپرسینەوەکانی لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای ئورمیەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارەی گوازرایەوە.

نائیب عەسکەری ڕۆژی شەممە ٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢١ (٢٧ی مارسی ٢٠٢١) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ئورمیە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوەندە ئەمنییەکان تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانیان خستووەتە پاڵ ناوبراو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە