هاووڵاتییەکی کرماشانی بە تۆمەتی نووسینی دروشم دژی حکومەت حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان، کە دوای خۆپێشاندانەکانی زستانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هیزە ئەمنییەکانیەوە دەستبەسەر کرابوو، حوکمی بە

٢٢ بەفرانبار ٢٧١٨، ٢٢:٤٧

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان، کە دوای خۆپێشاندانەکانی زستانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هیزە ئەمنییەکانیەوە دەستبەسەر کرابوو، حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپاوە و ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگیراوە.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە لە نێو بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشانەوە بە هەنگاو گەیشتووە، هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان بە ناوی ”میلاد فەتحی“ تەمەن ٢٦ ساڵ دوای ڕووداوەکانی ساڵی ڕابردووی کرماشان دەسبەسەر و ئێستا لەو بەندیخانەیە ڕاگیراوە.

میلاد فەتحی دواجار بەهاری ئەمساڵ لەلایەن دادگای شۆڕشی کرماشانەوە بە تۆمەتی ”هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی“ لە ڕێگای نووسینی دروشمەوە حوکمی ٢ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، میلاد فەتحی دوای دەستبەسەر کران بۆ ماوەی ٢٧ ڕۆژ لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیتلاعاتی سپای کرماشان ڕاگیراوە و بە سەختترین شێوە ئەشکەنجە کراوە و ناچار کراوە کە دان بەو تۆمەتانەدا بنێت.

ئەو لاوە تەمەن ٢٦ ساڵە ئێستا لە بەندی ئەمنیەتی بەندیخانەی دێزڵئاوای شاری کرماشان ڕاگیراوە و ماوەی حوکمەکەی تێپەڕ دەکات.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە