هیوا عەزیزپور بۆ تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەوڵاوا کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، دەستبەسەر کراوە.

١٤ خەزەڵوەر ٢٧٢١، ١٣:٠٤

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەوڵاوا کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، دەستبەسەر کراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ (٢٣ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، هیوا عەزیزپور هاووڵاتیی خەڵکی گوندی دێوەزناوی سەوڵاوا کە پێشتر سزای پێنج مانگ  بەندکرانی  بە سەردا سەپابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزاکەیە دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی مەریوان کراوە.

هیوا عەزیزپوور ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (١٠ی نۆڤەمبری ٢٠٢٠) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەوڵاوا دەستبەسەر و دوای دوو مانگ بەندکران بە دانانی بارمتەی ١٢٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

هیوا عەزیزپور دواجار زستانی ڕابردوو لەلایەن  دادگای شۆڕش و گشتی مەریوانەوە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)" سزای ٥ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا و ئەم سزایە ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕەشەممەی هەمان ساڵ )١٥ی مارسی ٢٠٢١( بە فەرمی پێی ڕاگەیەندرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە