هێزەکانی تورکیا کۆڵبەرێکی کوردیان کوشت

هەنگاو: هێزە چەکداەکانی تورکیە لە سنووری ماکۆ تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێکی کوردیان کوشت.

٣٠ خەرمانان ٢٧١٩، ١٠:٥١

 

هەنگاو: هێزە چەکداەکانی تورکیە لە سنووری ماکۆ تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێکی کوردیان کوشت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٨ی خەرمانانی ٢٧١٩ (١٩ی سێپتامبری ٢٠١٩)، هێزە چەکدارەکانی تورکیە لە سنووری بوراڵانی شاری ماکۆ تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک بریندار کراوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە ماکۆ ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی کە دوای گەیاندن بۆ نەخۆشخانەی ئەرزەرووم گیانی لەدەست داوە، “خالیس حەمیدزادە” کوری کەریم تەمە ٢٢ ساڵ و خەڵکی گوندی “باڵووڵە”ی ماکۆ ڕاگەیاندووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکانی تورکیە دوای بریندار کردنی لاق و ڕانی خالیس، ناوبراویان داوەتە بەر لێدان و کوتان.

جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو  خێزاندار و باوکی منداڵێک بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە