هەموو چاوپێکەوتنەکانی بەندیخانەی ئورمیە هەڵوەشایەوە

هەنگاو: بەرپرسانی بەندیخانەی ئورمیە بە بیانووی گواستنەوەی مادەی هۆشبەر بۆ نێو بەندیخانە، هەموو چاوپێکەوتنەکانی ئەو بەندیخانەیە هەڵوەشاندەوە

١٨ ڕەزبەر ٢٧١٩، ١٥:١٧

 

هەنگاو: بەرپرسانی بەندیخانەی ئورمیە بە بیانووی گواستنەوەی مادەی هۆشبەر بۆ نێو بەندیخانە، هەموو چاوپێکەوتنەکانی ئەو بەندیخانەیە هەڵوەشاندەوە کە بووە هۆی ناڕەزایەتی بەندکراوانی سیاسی ئەو بەندیخانە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرپرسانی بەندیخانەی ئورمیە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ی ڕەزبەری ٢٧١٩ (١٠ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، بە بڕیاری بروجنی، سەرۆکی بەندیخانەکانی ئورمیە بە بەندکراوانیان ڕاگەیاندووە لە ڕۆژی شەممە ٢٠ی ڕەزبەر بەولاوە هەموو چاوپێکەوتنەکانی بەندیخانە هەڵدەوەشێندرێتەوە و لە جێگەی ئەوە بەندکراوان دەتوانن حەفتانە لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بکەن.

بەرپرسانی بەندیخانە ڕایانگەیاندووە کە ئەو بڕیارە بە هۆی گواستنەوەی مادەی هۆشبەر بۆ نێو بەندیخانە دراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو بڕیارە بووەتە هۆی دژایەتی و نارەزایەتی دەر بڕینی بەندکراوانی سیاسی و هەڕەشەی مانگرتنیان کردووە کە دواجار بەرپرسانی بەندیخانە ناچار بوون کە چاوپێکەوتنەکان بۆ بەندکراوانی سیاسی هەر بەردەوام بێت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە