هەنگاو ناسنامەی سێ کۆڵبەرە بریندارەکەی سەردەشت ئاشکرا دەکات

هەنگاو: تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری سەردەشت لە کاروانێکی کۆڵبەران، بووە هۆی کوژران و بریندار بوونی لانیکەم ٤ کۆڵبەر.

٢٥ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١٩:٢٣

 

هەنگاو: تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری سەردەشت لە کاروانێکی کۆڵبەران، بووە هۆی کوژران و بریندار بوونی لانیکەم ٤ کۆڵبەر.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە (٢٤ی پووشپەڕی ٢٧١٩/ ١٥ی ژوئیەی ٢٠١٩)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری سەردەشت تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کوژرانی کۆڵبەرێک و بریندار بوونی سێ کۆڵبەری لێکەوتووەتەوە.

هەنگاو ڕۆژی ڕابردوو ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی کە گیانی لەدەست داوە”بریاجی ئیبراهیم زادە” کوڕی خدر و خەلکی گوندی گەوەڵانی سەردەشت ڕاگەیاندبوو.

بە دواداچوونی هەواڵنێری هەنگاو ئاشکرای کرد کە یەکێک لە کۆڵبەرە بریندارەکان بە ناوی “محەمەد” خەڵکی بانە بووە و دوو کۆڵبەری خەڵکی سەردەشتیش بە ناوەکانی “مستەفا محەمەدپوور” و “جەماڵ” کوڕی ئەبووبەکر بریندار بوو.

هەواڵنیری هەنگاو لە سەردەشت ڕایگەیاند کە مسەفا بە هۆی سەختی برینەکانیەوە ڕەوانەی مەهاباد کراوە و ئەمڕۆ نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دراوە.

چەند ڕۆژ پێش ئێستاش کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی “مەجید قادری” لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە