هەنگاو ناسنامەی یەکێکی دیکە لە دەستبەسەر کراوانی خەزەڵوەرەی کرماشان ئاشکرا دەکات

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان کە لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر دەستبەسەر کرابوو، هێشتا لە بەندیخانەی دێزڵ ئاوا ڕاگیراوە.

٤ ڕەشەمە ٢٧١٩، ١٩:١٨

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان کە لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر دەستبەسەر کرابوو، هێشتا لە بەندیخانەی دێزڵ ئاوا ڕاگیراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان بە ناوی ”میلاد کەڵوەندی“ تەمەن ٢٠ ساڵ لە خۆپێشاندانەکانی پاییزی ئەمساڵ دەستبەسەر کراوە و پاش سێ مانگ هێشتا لە بەندیخانەی دێزڵ ئاوای ئەو شارە ڕاگیراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، میلاد کەڵوەندی لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە تۆمەتی ”پڕوپاگەندە دژ بە نیزام“ی خراوەتە پاڵ و بۆ ئازادی کاتی ناوبراو داوای ١٠٠ میلیۆن تمەن بارمتە کراوە، بەڵام بنەماڵەکەی توانایی دابین کردنی ئەو بڕەپارەیەیان نییە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە، میلاد نەخۆشی گورچیلەی هەیە و لەو نەخۆشانەیە کە بە نەخۆشی دیالیزی ناسراون و پێویستی بەردەوامی بە چاوەدێریی پزیشکی هەیە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە