هەواڵی تەکمیلی لەسەر کوژران و برینداربوونی لانیکەم ٤ کۆڵبەر لە پیرانشار + وێنەکان

هەنگاو: بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو پۆلێک لە کۆڵبەرانی سنووری پیرانشار دوای ئەوەی لەلایەن چەکدارەکانی ئێرانەوە تەقەیان لێکرا

٩ خاکەلێوە ٢٧١٨، ٢٢:٢٩

 

هەنگاو:  بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو پۆلێک لە کۆڵبەرانی سنووری پیرانشار دوای ئەوەی لەلایەن چەکدارەکانی ئێرانەوە تەقەیان لێکرا چوونە ناو کێڵگەیەکی مین  و کە ئاکامدا کۆڵبەریک گیانی لە دەست دا و لانیکەم سی کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، کاتژمێر یەکی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی (١٨ی ڕەشەممە / ٩ی مارس)، پۆلێک کۆڵبەری  کورد لە سنووری پیرانشار و لە شوێنێک بە ناوی ”پەتک“  دوای ئەوەی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە تەقەیان لێکرا چوونە ناو کێڵگەیەکی مێن ڕێژکراو و لە ئاکامدا بە هۆی تەقینەوەی مینەوە کۆڵبەرێک گیانی لە دەست دا و سێ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لە پیرانشار ڕایگەیاند کە لەو ڕووداوەدا کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی ”ئەمیرخان  روخیدە“ ناسراو بە “ئەمیر شاڵی” و تەمەن ٢٨ ساڵ لاقێکی لە دەست داوە و بە هۆی درەنگ گەیاندنی بە ناوەندە دەرمانییەکان گیانی لە دەست داوە.

ناسننامەی دوو لەو کۆڵبەرانە کە بە سەختی بریندار بووە “مستەفا ئەحمەد پوور”  تەمەن ٢١ ساڵ و “پەمان زارع” ڕاگەیندراوە .

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ناسننامەی  کۆڵبەری دیکە کە بریندار بووە بۆ “هەنگاو” ئاشکرا نەبووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە