ئورمیە .. بەندراویک بە هۆی پێڕانەگیشتنی پزیشکی گیانی لە دەست دا

هەنگاو: بەندکراوێکی بەندیخانەی ئورمیە بە هۆی پێڕانەگیشتنی پزشکی و ڕێگری بەرپرسانی بەندیخانەوە گیانی لە دەست دا.

٤ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١٩:٤١

 

هەنگاو: بەندکراوێکی بەندیخانەی ئورمیە بە هۆی پێڕانەگیشتنی پزشکی و ڕێگری بەرپرسانی بەندیخانەوە گیانی لە دەست دا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، ڕۆژی شەممە (٢ی پووشپەڕی ٢٧١٨ / ٢٣ی ژوئەنی ٢٠١٨)، بەندکراوێکی بەندیخانەی ئورمیە بەناوی ”قوربانعەلی ئیسماعیلی“ بە هۆی پێڕانەگیشتنی پزیشگی گیانی لە دەست دا.

ئەو بەندکراوە لە بەندی ٢ی بەندیخانەی دەریای ئورمیە کە تایبەتە بە نەخۆشییە دەروونییەکان ڕاگیرابوو و بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان دەستبەسەر کرابوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو بەندکراوە بە هپی ئەوەی کە تووشی نەخۆشییەکی سەخت بوو لەلایەن پزیشكی یاساییەوە نامەی ئازادی بۆ هاتبوو، بەڵام بەرپرسانی بەندیخانەی ئیزنیان نەداوە کە ئازاد بکرێت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە