ئومید شامحەمەدی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: ئومید شا محەمەدی، مامۆستای کوردی خەڵکی دیواندەرە، دوای چل ڕۆژ دەستبەسەر بوون، بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرا.

٢٩ سەرماوەز ٢٧١٨، ١٤:١٨

 

هەنگاو: ئومید شا محەمەدی، مامۆستای کوردی خەڵکی دیواندەرە، دوای چل ڕۆژ دەستبەسەر بوون، بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە (٢٩ی سەرماوەزی ٢٧١٨/ ٢٠ی دێسامبری ٢٠١٨) ئومید شامحەممەدی مامۆستای خەڵکی دیواندەرە، دوای چل ڕۆژ لەدەستبەسەربوونی، بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ئەو مامۆستایە رۆژی دووشەممە( ٢١ی خەزەڵوەر) لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئیتلاعاتی سپاسی پاسداران لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کرابوو.

ئومید شامحەمەدی ڕۆژی سێ شەممە  و رۆژێک دوای دەستبەسەر کرانئ، بۆ دەستبەسەرگەی سپای پاسداران لە شاری سنە گوازرابوویەوە.

ناوبارو بە تۆمەتی هاندانی مامۆستایان بۆ مانگرتنی گشتی دەستبەسەر کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە