پێنج کۆڵبەر لە سنووری بانە لە لایەن هێزەکانی ئێرانەوە بریندار کران

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری بانە دەستەیەک کۆڵبەریان داوەتە بەر دەستڕێژی راستەوخۆ و

٦ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ١٤:٤٧


هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری بانە دەستەیەک کۆڵبەریان داوەتە بەر دەستڕێژی راستەوخۆ و بەو هۆیەوە لانیکەم ٥ کۆڵبەر بریندار بوون.


بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٠( ٢٦ی ژوئیەی ٢٠٢٠) هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵەی بانە دەستەیەک کۆڵبەری ئەو ناوچەیەیان دایە بەردەستڕێژی گوللە و لانیکەم ٥ کۆڵبەریان بریندار کردووە.


هەواڵنێری هەنگاو دوو کەس لەو کۆڵبەرانەی کە ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی پێنجوێن کراون ئازاد شەریفی و شێخ عەلی حوسێنی ڕاگەیاندووە.


سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەوە بە هەنگاوی راگەیاند کە دوو کەس لەو کۆڵبەرە بریندارانە بەڕێ کراون بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی پێنجوێن و سێ کەسەکەی دیکەیان ئیستا لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی بانە لە ژێر چاودێریی پزیشکیدان کە ناوەکەیان نەزانراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە