پێنجەمین کۆڵبەری کورد بوو بە قوربانی

هەنگاو: لەماوەی دە ڕۆژی ڕابردوودا بە شێوەی نێونجی هەر دوو ڕۆژ کۆڵبەرێکی کورد بووە بە قوربانی.

١٠ خاکەلێوە ٢٧١٨، ١٦:٣٣

 

هەنگاو: لەماوەی دە ڕۆژی ڕابردوودا بە شێوەی نێونجی هەر دوو ڕۆژ کۆڵبەرێکی کورد بووە بە قوربانی.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بووە.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لە شاری بانە ناسننامەی ئەو کۆڵبەر گەنجەی ”سامان سابری“ تەمەن ٢٣ ساڵ ڕاگەیاندووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ”هەنگاو“، لە سەرەتای بەهاری ٢٧١٨ی کوردییەوە ٢ کۆڵبەری کورد گیانیان لە دەست داوە و ٣ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە