چالاکێکی میدیایی لە ئورمیە دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی میدیایی شاری ئورمیە کە هاوکات بەرپرسی کەناڵی تێلێگرامی ”ئورمیە دەنگ“بووە، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی

٥ بەفرانبار ٢٧١٨، ٢٢:٢٤

 

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی میدیایی شاری ئورمیە کە هاوکات بەرپرسی کەناڵی تێلێگرامی ”ئورمیە دەنگ“بووە، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانە گوازراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (٢ی بەفرانباری ٢٧١٨/ ٢٣ی دێسامبری ٢٠١٨)، سەلاحەدین ڕەنجبەر، چالاکی میدیایی و بەرپرسی کەناڵی تێلگرامی ”ئورمیە دەنگ“ دوای بانگهێشت کرانی بۆ ناوەندی جێبەجێ کردنی حوکمەکانی دادگای شۆڕشی ئورمیە دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازراوەتەوە.

سەلاحەدین ڕەنجبەر ڕێکەوتی ٢٢ی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی ڕووماڵ کردنی هەواڵی تایبەت بە هێرش بۆ سەر قوتابخانەیەکی ئورمیە کە تێیدا دەستدرێژی کرابوویە سەر کچێکی تەمەن ١٣ ساڵ دەستبەسەر و دوای دوو حەفتە بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ناوبراو دواجار لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئورمیە بە تۆمەتی ”هاندانی خەڵک بۆ بشێوەی“  حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا و دادگای پێداچوونەوە ئەو حوکمەی وەک خۆی پشتڕاست کردەوە.

سەلاحەدین ڕەنجبەر ئێستا لە بەندی ١٣ی بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە ڕاگیراوە و ماوەی حوکمەکەی تێپەڕ دەکات.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە