چالاکێکی مەدەنی خەڵکی سنە دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا

هەنگاو:یەکێک لە چالاکانی مەدەنی دانیشتووی شاری سنە کە حکومی چوار مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا بوو، دەستبەسەر کرا.

٨ ڕێبەندان ٢٧١٨، ٢١:٢٠

 

هەنگاو:یەکێک لە چالاکانی مەدەنی دانیشتووی شاری سنە کە حکومی چوار مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا بوو، دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (٨ی ڕێبەندانی ٢٧١٨ / ٢٨ی ژانویەی ٢٠١٩) ئەکبەر گویەلی، چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە دوای بانگکران بۆ ناوەندی جێبەجێ کردنی حوکمەکانی سنە، دەستبەسەر و بە مەبەستی جێبەجێ کردنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی شاری سنە کراوە.

ئەکبەر گویەلی بە تۆمەتی بەرێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز دوو ساڵ پێش لە گوندی قەسریاندەستبەسەر و دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتەی ١٥٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرابوو.

ئەو چالاکە مەدەنیە، لە کۆتاییدا لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆرشی سنە بە تۆمەتی “پرۆپاگەندە دژی نیزام لە رێگەی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران (پژاک) حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

ئەو حوکمە دواتر لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە بۆ ٤ مانگ کەم کرایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە