چالاکێکی مەزهەبی بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازرایەوە

هەنگاو: چالاکێکی مەزهەبی کورد کە نزیکەی دوو مانگ پیش دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرایەوە.

٢٥ ڕەزبەر ٢٧٢٠، ١٧:٣٦

 

هەنگاو: چالاکێکی مەزهەبی کورد کە نزیکەی دوو مانگ پیش دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (١٥ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠)، چالاکێکی مەزهەبی خەڵکی گوندی ”کارێزە“ سەر بە ناوچەی ئەنزەلی ئورمیە بە ناوی ”عەبدولعەزیز حەیدەرپوور“ تەمەن ٣٧ ساڵ بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عەبدولعەزیز حەیدەرپوور دوای تەواوبوونی قۆناغی لێپرسیەنوە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە بۆ بەندی تەلاش ناسراو بە بەندی قەرەنتینەی بەندیخانەی ئورمیە گوازراوەتەوە.

عەبدولعەزیز حەیدەرپوور نزیکەی دوو مانگ پێش لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە بە تۆمەتی ”پڕووپاگەندە بۆ گرووپە توندئاژۆ ئیسلامیەکان“ دەستبەسەر کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە