چالاکێکی مەزهەبی خەڵکی ئورمیە سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە کە سەرەتای پاییزی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای

١٤ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ١٦:٣٥

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە کە سەرەتای پاییزی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، فەرشاد فەتاحی هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئورمیە لەلایەن لقی دووەمی دادگای شۆڕشی ئورمیە بە سەرۆکایەتی دادوەری “شەیخلوو” بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە گرووپە مەزهەبییەکان” سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

دانیشتنی دادگای فەرشادی فەتاحی ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ڕێبەندان (٢٨ی ژانویه) بەڕێوەچووە و سزاکەی ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی ڕەشەممە (٣ی مارس) لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەی ئورمیە بە فەرمی پێی ڕاگەیەندراوە.

فەرشاد فەتاحی ڕۆژی پێنج شەممە ٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (٢٤ی سێپتامبری ٢٠٢٠) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە دەستبەسەر و دوای یەک مانگ بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە.

ئەو هاووڵاتییە کورده ئێستا لە بەندی سیاسی بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیراوە و ماوەی سزای بەندکرانەکەی تێپەڕ دەکات.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە