چەکدارانی ئێرانی لە بانە کۆڵبەرێکیان کوشت

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران لە سنوورەکانی بانە، کۆڵبەرێکی لاویان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و کوشتیان.

٢١ خەزەڵوەر ٢٧١٩، ٠٩:٠٨

 

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران لە سنوورەکانی بانە، کۆڵبەرێکی لاویان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و کوشتیان.

 بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خەزەڵوەری ٢٧١٩(١٢ی نۆڤەمبەری ٢٠١٩)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە شاری بانە، تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێکیان کوشتووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بە هۆی ئەو تەقە کردنەوە، کۆڵبەرێک بە ناوی “تاهیر حوسێنی” خەڵکی گوندی سەدباری بانە گیانی لەدەست داوە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری هەنگاو، لە ماوەی ئەم حەفتەیەدا، لانیکەم ٤ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراو  بریندار کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە