چەکدارێکی ئێرانی سێ لاوی کرماشانی دایە بەر دەستڕێژی گوللە

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا یەکێک لە هێزە ئینتزامییەکانی حکومەتی ئێران لە شاری کرماشان، دوای دەمەقاڵە لەگەڵ سێ سەرنشینی ئۆتۆمبێلێکی نەفەر هەڵگر،.

٣١ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١١:٢٣

 

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا یەکێک لە هێزە ئینتزامییەکانی حکومەتی ئێران لە شاری کرماشان، دوای دەمەقاڵە لەگەڵ سێ سەرنشینی ئۆتۆمبێلێکی نەفەر هەڵگر، ئەو سی کەسەی داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (٢٨ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ١٩ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، یەکێک لە هێزە ئینتزامییەکانی کرماشان لە شەقامی چێو فرۆشەکانی ئەو شارە دوای ئەوەی لەگەڵ سەرنشینەکانی ئۆتۆمبێلێکی نەفەر هەڵگر بووەتە دەمەقاڵێی، تەقەی لێیان کردووەو لە ئاکامدا یەکێکیان گیانی لە دەست داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئەنجامی تەقە کردنی ئەو ئەندامەی هێزە ئینتزامییەکانی ئێران، لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ بە ناوی مەجید یەعقووب نیا کوڕی عەلی ئەشرەف گیانی لە دەست داوە.

هەروەها دوو لاوی دیکەش بە ناوەکانی میعاد ثڵنگی تەمەن ٢٤ ساڵ و مەعیاد شاه وەیسی تەمەن ٢٥ ساڵ بە سەختی بریندار بوون.

ئەو دوو هاووڵاتییە بریندارەش ئێستا لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدان و دۆخی جەستەیی کەسێکیان نالەبار ڕاگەیەندراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە