ڕاوەدوونانی ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کورد کوژرانی شۆڤیرەکەی لێکەوتەوە

هەنگاو: ئۆتۆمبیلی کاسبکارێکی کورد لە کاتی ڕاوەدوونانی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە وەرگەڕاو و شۆفێرەکەی دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.

٢٥ سەرماوەز ٢٧١٨، ١٠:١٦

 

هەنگاو: ئۆتۆمبیلی کاسبکارێکی کورد لە کاتی ڕاوەدوونانی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە وەرگەڕاو و شۆفێرەکەی دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە(٢٥ی سەرماوەزی ٢٧١٨/ ١٦ی دێسامبری ٢٠١٨)بە هۆی ڕاوەدوونانی ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کورد لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران لە نزیک مەهاباد، ئۆتۆمبێلەکە وەرگەڕا و شۆڤیرەکەی دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.

ناسنامەی ئەو کاسبکارە “ڕەحمان ڕەسوولی قەرەچووم” کوری حەسەن و ٣١ ساڵان ڕاگەیەندراوە.

هێزە چەکدارەکانی ئێران بە بیانووی هەڵگرتنی کەل و پەلی قاچاخ، ئەو ئۆتۆمبێلەیان ڕاو ناوە و دەگوترێ تەقەش لە ئۆتۆمبیلەکە کراوە کە هێشتا ئەو زانیاریانە بۆ هەنگاو پشتڕاست نەبووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە