ڕاپۆرتی حەفتانەی ڕێکخراوی هەنگاو لە سەر پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان

هەنگاو: لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٢٧ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.

١٩ ڕەزبەر ٢٧١٩، ١٩:٤٩

 

هەنگاو: لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٢٧ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژی هەینی ١٢ی ڕەزبەر هەتا ڕۆژی هەینی ١٩ی ڕەزبەری  ٢٧١٩، لانیکەم ٢٧ حاڵەت پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛

 

 کۆڵبەران (٦ حاڵەت)

لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی سەردەشت بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوە و ٥ کۆڵبەریش لە سنوورەکانی سەردەشت، پیرانشار، سەوڵاوا و پاوە بریندار بوون.

 

سێدارە و گیان لە دەست دان لە بەندیخانە (٢ حاڵەت)

لەو ماوەیەدا لانیکەم یەک بەندکراوی کورد بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست لە بەندیخانەی سنە لە سێدارە دراوە.هەروەها بەندکراوێکی دیکە لەو بەندیخانەیە خۆی کوشتووە.

 

دەستبەسەر کران و سەپاندنی حوکم (٥ حاڵەت)

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا  لانیکەم ٢ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە  لە شارەکانی سەقز و ئورمیە دەستبەسەر کراون .

هەروەها، سێ هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی سەقز، مەریوان و ئورمیە حومی ٤ ساڵ بەندکران و لێدانی ٢٠ زەربە قامچییان بەسەردا سەپاوە.

 

خۆکوشتن و کوژرانی ژنان ( ١٣ حاڵەت)

لە حەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ١٣ کەس لە شارەکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە ٦ کەسیان ژن بوون.

 

کرێکاری ( ١ حاڵەت)

لەو ماوەیەدا کرێکاریکی خەڵکی شاری سەقز لە کاتی کار و بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە