ڕفاندن سێ لاوی خەڵکی تیکاب لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی حکومەتەوە

هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە درێژەی ڕەوندی سەرکوتکەکانیدا، سێ لاوی خەڵکی شاری تیکاب سەر بە پارێزگای ئورمیەیان بە ناوەکانی ئازاد ئێرانپوور، سیر

١٤ خەزەڵوەر ٢٧٢٢، ١٨:٢٠


هەنگاو؛ شەممە ١٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢


هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە درێژەی ڕەوندی سەرکوتکەکانیدا، سێ لاوی خەڵکی شاری تیکاب سەر بە پارێزگای ئورمیەیان بە ناوەکانی ئازاد ئێرانپوور، سیروان مەلەکیان و میلاد جیهانگیرییان ڕفاندووە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژ سێشەممە، ١٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (١ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢) سێ لاوی خەڵکی شاری تیکاب بە ناوەکانی ئازاد ئێرانپوور، سیروان مەلەکیان و میلاد جیهانگیری بە شێوەی توندوتیژانە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی حکومەتی ئێرانەوە ڕفێندراون.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی دروست لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە ڕوون نییە و هەروەها وێڕای بەدواچوونی بەردەوامی بنەماڵەکانیان، تاکوو ئێستا چارەنووسیان ناڕوون و شوێنی ڕاگیرانیشیان نادیارە.

هەنگاو جارێکی تر داوای لە خەڵکی کوردستان و ئێران دەکاتەوە کە بۆ پاڵپشی لە چارەنووسی ناڕوونی دەستبەسەرکراوەکان و ئەو هەڕەشانەی کە لە بواری دەروونییەوە لەسەریان کاریگەرە، لە بڵاوکردنەوەی هەواڵ و ڕاپۆرتی پێوەندیداری دەستبەسەرکراو و ڕفێندراوەکانی ناڕەزایەتییەکان هاوکارمان بن.

سەرەڕای ڕابردووی ناوەندە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی، بێگومان خۆبواردن لەو بوارانەی وەکوو ئەشکەنجە، گوشار، دانپێدانانی زۆرەملێ و بێسەروشوێنکردن و...، بارودۆخی خراپ دەستبەسەرکراوەکان ڕووبەڕووی هەڕەشەی زۆرتر دەکاتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە