ڕفاندنی باوک و کوڕێک لە مەهاباد لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە

هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی، محەممەد ئەمین ئاروەند، خەڵکی شاری مەهاباد و کوڕەکەیان بە ناوی سۆران ئارمەند ڕفاندووە.

١٦ خەزەڵوەر ٢٧٢٢، ٠٩:٣٣


هەنگاو: دووشەممە ١٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢

هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی، محەممەد ئەمین ئاروەند، خەڵکی شاری مەهاباد و کوڕەکەیان بە ناوی سۆران ئارمەند ڕفاندووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی شەممە، ٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (٢٩ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢) باوک و کوڕێک بە ناوەکانی محەممەد ئەمین ئاروەند و سۆران ئاروەند و خەڵکی شاری مەهاباد، پاش ئەوەی کە لەلایە هێزە حکومەتییەکانەوە ڕفێندراون، بۆ شوێنێکی نادیار گوازراومەوە.

محەممەد ئەمین ئاروەند، تەمەنی ۶٠ ساڵە و تووشبووی نەخۆشیی دڵە و کێشەی هەناسەدانی هەیە.

بە وتەی ناسراوێکی بنەماڵەی ئاروەند، محەممەد ئەمین لە کاتی ڕفاندنییەوە تاکوو ئێستا، مافی دەستپێڕاگەیشتن بە دەرمانی پێویستی نییە و تەندروستیی ناوبراو لە مەترسیدایە.

لە لایەکی ترەوە، سەرەڕای گوشارە دەروونی و جەستەیییەکانی هێزەکانی حکومەت بۆ سەر ناوبراو لە بەندیخانە، ئەگەری سەرهەڵدانی دووبارەی نەخۆشییەکەی لە ئارادایە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە