ڕەحمان ڕەحیم پوور لە بەندیخانەی سەقز ئازاد کرا

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی شاری سەقز دوای تەواوبوونی ماوەی سزای بەندکرانەکەی لە بەندیخانەی ناوەندییئەو شارە ئازاد کرا.

٢٦ سەرماوەز ٢٧٢١، ٢٣:٠٦

 

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی شاری سەقز دوای تەواوبوونی ماوەی سزای بەندکرانەکەی لە بەندیخانەی ناوەندییئەو شارە ئازاد کرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕابردوو بەندکراوی سیاسی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی ڕەحمان ڕەحیم پوور دوای تەواو بوونی سزای ١٠ مانگ بەندکراژنی، لە بەنددیخانەی  ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کرا.

ڕەحمان ڕەحیم پوور ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (١٧ی ئاگۆستی ٢٠٢٠) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز دەستبەسەر و دوای یەک مانگ بە دانانی بارمتەی ٥٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ناوبراو مانگی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆرشی  سەقز بە تۆمەتی پروپاگەندە بۆ پژاک سزای ١٠ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

ڕەحمان ڕەحیم پوور ڕۆژی شەممە ١٢ی مانگی پوشپەری ئەمساڵ (٣ی جولای) بە مەبەستی تێپەڕاندی سزای ١٠ مانگ بەندکران خۆی بە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سەقز ناساند.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە