کارەبا گیانی منداڵێکی یەکێک لە بنەماڵە بوومەلەرزە لێدراوەکانی سەرپێڵی زەهاوی ئەستاند

هەنگاو: منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵەی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو، لە شوێنێ ژیانیان کە خانوویەکی ناستانداردی کاتییە( کانکس)، بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەست‌دا.

٢ بانەمەڕ ٢٧٢٠، ٢١:٥٢


هەنگاو: منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵەی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو، لە شوێنێ ژیانیان کە خانوویەکی ناستانداردی کاتییە( کانکس)، بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەست‌دا.


بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی سێ‌شەممە، ٢ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ ( ٢١ی ئاوریلی ٢٠٢٠)، " عەلیڕەزا میرزا حوسێنی" تەمەن ١٠ ساڵ و کوڕی وەحید و دانیشتووی سەرپێڵ زەهاو بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەست‌دا.


ئەم منداڵە، منداڵی یەکێک لەو هەزاران بناماڵە کوردەی خەڵکی سەرپێڵ‌زەهاو بوو کە پاش بوومەلەرزەی چەند ساڵ پێش و رووخانی ئەو خانووەی تێیدا کرێچی بوون، لە خانوویەکی کاتی( کانکس) جێگیر کراون.


ئەو شێوازی نیشتەجێکردنە هیچ چەشنە ستاندارێکی تێدا ڕەچاو نەکراوە و هەتا ئیستا چەندین جار بە هۆی کارەبا و ئاگرکەوتنەوە لە کەمپی خانووە کاتییەکان لە سەرپێڵ زەهاو، چەند کەس گیانیان لە دەست داوە و چەند کەسیش بە سەختی تووشی سووتان بوون.


پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە سێ ساڵ لە ڕوودانی ئەو بوومەرلەزەیە، حکوومەتی ئێران و ناوەندە پێوەندیدارەکانی پارێزگای کرماشان خەڵکی لێقۆماوی ئەو ناوچانەیان پشتگوێ خستووە و جار جار بەرپرسانی حکوومەت بۆ مەبەستی تایبەتیی خۆیان و پرۆپاگەندە سەردانی ئەو ناوچەیەیان کردووە و پاش گەڕانەوە هەموو بەڵێنەکانی خۆیانیان لەبیرکردووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە