کوشتنی ئەسبی کاسبکاران و دەستبەسەرداگرتنی بارەکانیان

هەنگاو: زیاتر لە دە سەر ئەسبی کاسبکارانی کورد لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران لە شاری شنۆ کوژران و بارەکانیشان دەستی بەسەردا گیرا.

٢٨ خاکەلێوە ٢٧١٨، ٢٠:١١

 

هەنگاو: زیاتر لە دە سەر ئەسبی کاسبکارانی کورد لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران لە شاری شنۆ کوژران و بارەکانیشان دەستی بەسەردا گیرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە (٢٨ی خاکەلێوەی ٢٧١٨ / ١٧ی ئاوریلی ٢٠١٨)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە دارستانەکانی مێراوێی شاری شنۆ تەقەیان لە کاسبکارانی کورد کردووە و لە ئاکامدا زیاتر لە ١٠ سەر ئەسبی کاسبکاران بە کوشت چوون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکانی ئێران دوای کوشتنی ئەو ئەسبانە دەستیان بەسەر بارەکانیان دا گرتووە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی شەممە (٢٥خاکەلێوە ٢٧١٨\ ١٤ی ئاوریلی ٢٠١٨)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەورامان و لە نزیك شارەکانی نەوسود و نۆدشە، لانی کەم دەستیان بە سەر ٧٠ ئەسبی کۆڵبەران و کاسبکارانیان گرتووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ دانەوەی هه‌ر سه‌ر له‌و ئەسبانە داوای بڕی ٦ ملوێن تمەنیان لە کۆڵبەران کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە