کوژران و بریندار بوونی دوو برای کۆڵبەر لە پیرانشار، قوربانی بوونی ٦ کۆڵبەر لە یەک ڕۆژدا

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران دوو برای کۆڵبەریان لە سنوورەکانی پیرانشار دایە بەر دەستڕێژی گوللـە.

٨ سەرماوەز ٢٧١٨، ٢١:٥٤

 

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران دوو برای کۆڵبەریان لە سنوورەکانی پیرانشار دایە بەر دەستڕێژی گوللـە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی (٨ی سەرماوەزی ٢٧١٨/ ٢٩ی نۆڤەمبری ٢٠١٨) هێزە چەکدارەکای ئێران لە سنووری ''کانی خودا''ی پیرانشار دەستەیەک کۆڵبەریان دایە بەر دەستڕێژی گوللـە و لە ئاکامدا دوو برا خەڵتانی خوێن کران.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بەهۆی ئەو دەستڕێژییە کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی ''ماشکان'' بەناوی ''فەرهاد بەیانەک'' کوژراو و هەروەها برایەکی بەناوی ''سەدیق بەیانەک'' بە بە سەختی دەستی بریندار بووە.

بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا دوو کۆڵبەر لە بانە و پیرانشار کوژراون و ٤ی دیکەش بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە