کوژران و بریندار بوونی سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی ماکۆ

هەنگاو: سێ کۆڵبەری کوردی لە سنوورەکانی ماکۆ کەوتنە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران و یەکێکیان گیانی لە دەست دا.

٢٠ خاکەلێوە ٢٧٢٠، ١٣:٣٦


هەنگاو: سێ کۆڵبەری کوردی لە سنوورەکانی ماکۆ کەوتنە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران و یەکێکیان گیانی لە دەست دا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠ (٦ ئاوریلی ٢٠٢٠)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی شارۆچکەی بازرگان سەر بە قەزای ماکۆی لە پارێزگای ئورمیە دەستڕێژیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژەدا کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٤ ساڵ بە ناوی ”بورهان جنیکانلوو“ گیانی لە دەست داوە. ناوبراو خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە.


هەروەها، دوو کۆڵبەری دیکە لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون کە تەنیا ناوی چووکەی یەکێکیان بە ناوی ”مەجید“ بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.


ئەو دوو کۆڵبەرە ئێستا لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری ماکۆ لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدان.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە