کوژران و بریندار بوونی چوار کۆڵبەر لە سنووری بانە و پیرانشار

هەنگاو: لە سنووری بانە، کۆڵبەرێک لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە کوژرا و کۆڵبەرێکی دیکەش بریندار بوو. لە سنووری

١٨ گەلاوێژ ٢٧٢١، ٠١:٤٢

 

هەنگاو: لە سنووری بانە، کۆڵبەرێک لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە کوژرا و کۆڵبەرێکی دیکەش بریندار بوو. لە سنووری پیرانشاریش دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی ئێران بریندار بوون.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ئەمرۆ دووشەممە ۱۸ی گەلاوێژی ۲۷۲۱ (۹ی ئاگوستی ۲۰۲۱)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی  بانە تەقەیان لە کۆڵبەران کرد.

لە ئەنجامی دەسڕێژی ئەو هیزانەدا، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئۆمید خزری" تەمەن ٤٧ ساڵە و خەڵکی مهاباد کە دانیشتووی ڕەبەتە کوژرا و کۆڵبەرێکی دیکەش  کە شوناسی ئاشکرا نەبووە بریندار بووە.

جێگای ئاماژەیە کە ئۆمید خزری خێزاندار و خاوەندی دوو مناڵە.

لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی هەینی ٨ی گەلاوێژ (٣٠ جولای)،  هێزەکانی سپای پاسداران، لە بەرزایییەکانی "شاخە ڕووخاو"ی سنووری پیرانشار، دەسڕێژیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر  کردووە کە لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "محەمەد چووکەڵی" و "محەمەد حسێن زادە" بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە