کوژران و بریندار بوونی چوار کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە و خۆی

هەنگاو: سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی شاری خۆی بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژران و بریندار بوون و کۆڵبەرێکیش لە بەرزاییەکانی شاری بانە

٢٠ بانەمەڕ ٢٧٢٠، ٠٥:٣٧


هەنگاو: سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی شاری خۆی بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژران و بریندار بوون و کۆڵبەرێکیش لە بەرزاییەکانی شاری بانە بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێر گیانی لە دەست دا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافیت مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ (٩ی مەی ٢٠٢٠)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری ”بلەسووری خواروو“ی شاری خۆی سەر بە پارێزگای ئورمیە، تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک کوژراوە و دوو کۆڵبەری دیکە بە سەختی بریندار بوون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئەنجامی دەستڕێژی هێزەکانی ئێران، کۆڵبەرێک بە ناوی ”لوقمان چوارگۆشە“ کوژراوە و دوو کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی ”مەنسوور چوارگۆشە“ و ”مەیسەم محەمەدی بە سەختی بریندار کراون.


لەلایەکی دیکەوە و هاوکات، کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناوی ”کەیوان کەوسەری“ لە کاتی کۆڵبەری و بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی سنووری چۆمانی ئەو شارە، گیانی لە دەست داوە.


کەیوان کەوسەری خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە