کوژران و بریندار بوونی ٣ کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە

هەنگاو: سێ کۆڵبەر لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژران و بریندار بوون.

٨ سەرماوەز ٢٧١٨، ١٠:٢١

 

هەنگاو: سێ کۆڵبەر لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژران و بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە (٨ی سەرماوەزی ٢٧١٨ / ٢٩ی نۆڤەمبری ٢٠١٨) هێزەچەکدارەکانی پایگای ماڵتەی بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک کوژرا و دوو کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری بانە ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە کوژراوەی “هادی سەلیمی” کوری ئەحمەد، تەمەن ٣٠ ساڵ و باوکی دوو منداڵ ڕاگەیاندووە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، ناسنامەی  یەکێک لەو دوو کۆڵبەرە بریندارە بە ناوی "یادگار سەلیمی" کە ئامۆزای هادی بووە  بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.

 هەروەها، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە (٦ی سەرماوەزی ٢٧١٨/ ٢٧ی نۆڤەمبەری ٢٠١٨) هێزەکانی پایگای (بڕوێشکانی) شاری بانە، تەقەیان لە کۆڵبەرانی کورد کردووە و بەو هۆیەوە کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ”مێهدی ئەمینی“ بە سەختی بریندار بووە و ئەفسەرێکی هێزە ئەمنییەکانیش هەر بە تەقەی هەڵەی خۆیان کوژرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە