کوژران و بریندار بوونی ٢٢ کۆڵبەر لە مانگی دێسامبری ٢٠١٩ دا

هەنگاو: لەماوەی مانگی دێسامبردا لانیکەم ٢٢ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.

٩ بەفرانبار ٢٧١٩، ١١:١٦

 

هەنگاو: لەماوەی مانگی دێسامبردا لانیکەم ٢٢ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی دێسامبری ٢٠١٩ دا، لانیکەم ٢٢ کۆڵبەر لە سنوورەکانی  کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە زیاتر لە ٧٣٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماووەیەدا ٨ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ١٤ کۆڵبەریش بریندار بوون. ٣ کەس لەو کۆڵبەرانە تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.

شێوەی قوربانی بوونی کۆڵبەران

تەقەی ڕاستەوخۆ : ١٦ حاڵەت (٦ کوژراو و ١٠ بریندار) کە دەکاتە ٧٣٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

ڕووداوی سروشتی: ٥ حاڵەت (٢کوژراو و ٣ بریندار ) کە دەکاتە ٢٧٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

تەقینەوەی مین: ١ حاڵەت (١بریندار) کە دەکاتە ٤٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای ئورمیە: ١١ حاڵەت (٣ کوژراو و ٨ بریندار).

پارێزگای سنە: ١٠ حاڵەت (٥ کوژراو و ٥ بریندار ).

پارێزگای کرماشان: ١ حاڵەت (١ بریندار).


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە